
سكرتێرى رِێكخراوى قوتابیانى كوردستان دهگۆرِدرێت له رِاگهیهنراوێكیدا رِۆژى پێنجشه‌ممه 12/6/2008, مه‌كته‌بى سكرتارییه‌تى (رِێكخراوى قوتابیانى كوردستان ـ KSO) رِایگهیاند كه داوا نامه‌ى ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ى م.عومه‌ر گوڵپى سكرتێرى رِێكخراوهكهى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى رِۆژى 6/6 دا پهسهندكردوو به‌پێى ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى سێیه‌مى رِێكخراویش م.رِێبوار حه‌مد ده‌بێته سكرتێرى نوێى رِێكخراو. له رِاگهیهنراوهكهدا هاتووه" مه‌كته‌بى سكرتارییه‌تى رِێكخراویش وێرِاى نرخاندنى ههوڵء ماندووبوونء ههڵسورِانى دڵسۆزانه‌ى مامۆستا عومه‌ر گوڵپى داوا نامه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد, به‌پێى برِگهى (3)ى مادده‌ى یه‌كه‌مى به‌رنامه‌و پهیرِهوى ناوخۆى رِێكخراویش هه‌ڵبژاردنى سكرتێر مافء ده‌سه‌ڵاتى كۆنگره‌یه، هه‌ر بۆیه به‌پێى ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى سێیه‌مى رِێكخراو له 28/7/2006 مامۆستا (رِێبوار حه‌مد خدر) ئه‌ندامى سكرتارییهتء به‌رپرسى ناوه‌ندى رِانیه له‌هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا وه‌ك سكرتێرى نوىَ دیاریكرا