هه واڵنێر - - هه واڵه کان - به‌زۆر پزیشكه‌كانى‌ ناچاركرد قاچێكی‌ ببڕنه‌وه‌ - + بابه ته کان
په یوه ندی ڤیدیۆی ئه جنه بی ڤێدێۆی کوردی بابه تێک بنێره هه واڵه کان
به شه کانی وێبگه
میوانانی سه ر‌هێڵ
7 له سه ر هێڵه (7 له + بابه ته کان)

ئه ندام: 1
میوان: 6

brusk, زیاتر


(1) 2 3 4 ... 40 »
- هه واڵه کان : به‌زۆر پزیشكه‌كانى‌ ناچاركرد قاچێكی‌ ببڕنه‌وه‌
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 20/06/2008 9:03:08 (55 خوێنراوه ته وه)
- هه واڵه کان

ئه‌م هاوڵاتییه‌ی‌ كه‌ له‌وێنه‌كه‌دا دیاره‌ ناوی‌ دیڤد ئه‌وبنشاو-ه‌‌و ته‌مه‌نی‌ 28 ساڵه‌‌و خه‌ڵكی‌ ئوسترالیایه‌، چه‌ندین جار داوای‌ له‌ پزیشك كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ قاچی‌ راستی‌ بۆ ببڕنه‌وه‌، به‌ڵام پزیشكه‌كان ئه‌م داوایه‌یان ره‌تكرده‌وه‌، به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م هاوڵاتییه‌ نه‌خۆشی‌ نه‌فسی‌ هه‌یه‌ پاشئه‌وه‌ی‌ ئه‌م هاوڵاتییه‌ نه‌یتوانی‌ پزیشكه‌كان رازیبكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ قاچی‌ ببڕنه‌وه‌ ناچار به‌ڕێگه‌یه‌كی‌ تر پزیشكه‌كانی‌ رازیكرد، ئه‌ویش قاچی‌ راستی‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێرێك خسته‌ ناو سه‌هۆڵه‌وه‌، پزیشكه‌كانیش به‌ناچاری‌ پاش له‌ كاركه‌وتنی‌ قاچی‌، بۆیان بڕییه‌وه‌

درێژه .... | زیاتره له 0 بايت
- وه رزش : بۆ دڵدانه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی وازی له‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هێنا
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 20/06/2008 8:46:19 (17 خوێنراوه ته وه)
- وه رزش

به‌ هۆی مردنی منداڵه‌كه‌ی ونه‌خۆشی خێزانی یاریزانێكی هۆله‌ندی وازی له‌ راهێنان مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هێنا به‌رگریکاری هۆڵه‌ندی و یانه‌ی سیڤیلیه‌ی ئیسپانی خالید بولاحروز که‌مپی مه‌شقه‌کانی هه‌ڵبژارده‌که‌ی جێهێشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێێڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌و کچه‌ی تازه‌ بوویانه‌ له‌به‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌ساری لۆزانی سویسری مردوه‌و حاڵه‌تی ته‌ندروستی خێزانه‌که‌شی باش نیه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ یه‌کێتی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی به‌ناوی هه‌ڵبژاردهی ووڵاته‌که‌یانه‌وه‌‌ دڵگرانی خۆی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته‌ ڕاگه‌یاند بولاحروزی ته‌مه‌ن 26 ساڵ که‌مپی مه‌شقه‌کانی هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌جێهێشت بۆ

درێژه .... | زیاتره له 0 بايت
- وه رزش : یونس مه‌حمود به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر یاری ناكات
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 20/06/2008 8:40:00 (10 خوێنراوه ته وه)
- وه رزش

یاریزانی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یونس مه‌حمود بۆ دووه‌م جار یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وقه‌ته‌ربه‌شدارنابێت دوای ئه‌وه‌ی یاریزانی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری له‌ جه‌وله‌ی پێنجه‌می یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وچین له‌ سه‌ره‌تای گێمی یه‌كه‌مدا دووچاری پێكان هات،ره‌نگه‌ نه‌توانێت به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌ له‌ یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وقه‌ته‌ربه‌شداربێت جێی ئاماژه‌یه‌ یاریزان یونس مه‌حمود له‌ یه‌كه‌م یاری عێراق به‌رامبه‌ر چین دووچاری پێكان هات و نه‌یتوانی له‌ یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی عێراق وقه‌ته‌ربه‌شداربێت، كه‌له‌و یارییه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر دووچاری شكست هاتبوو

- هه واڵه کان : ئه‌و كچه‌ گه‌ریلایه‌ى له‌ تاران هێرشى كرده‌ سه‌ر پاسداران ده‌ستگیر ده‌كرێت
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 15/06/2008 11:16:53 (22 خوێنراوه ته وه)
- هه واڵه کان

پارتى ژیانى كوردستان ( پژاك ) ئاشكراى كرد ئه‌و كچه‌ گه‌ریلایه‌ى پژاك كه‌ له‌ مانگى رابردودا هێرشى كرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كى هێزى ئاسمانى ئێران له‌ تاران ى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته‌ ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ سایتى رێنسانس نیوز بڵاوى كرده‌وه‌ ئه‌و كچه‌ گه‌ریلایه‌ ناوى شیرین ه‌ و له‌ دواى هێرشه‌كه‌ى تاران نه‌یتوانیوه‌ خۆى ده‌رباز بكات و له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌ به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى پژاك هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى ئێران له‌ هه‌ولى ئه‌وه‌دان ئه‌و چه‌كداره‌ى پژاك وه‌ك سیخورى ئه‌مریكا له‌قه‌له‌م بده‌ن له‌ مانگى رابردودا ئه‌و گه‌ریلایه‌ى پژاك هێرشى كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى ئاسمانى ئێران له‌ ناوجه‌رگه‌ى ئه‌و وڵاته‌ و له‌ ئه‌نجام دا سێ پاسدارى كوشت و ژماره‌یه‌كى دیكه‌شى بریندار كرد

- وتار : سكرتێرى رِێكخراوى قوتابیانى كوردستان ده‌گۆرِدرێت له‌ رِاگه‌یه‌نراوێكیدا رِۆژى پێنجشه‌ممه‌ 12/6/2008
پۆست کراوه له ڕێگه ی; qandel له 15/06/2008 10:48:35 (18 خوێنراوه ته وه)
- وتار

سكرتێرى رِێكخراوى قوتابیانى كوردستان ده‌گۆرِدرێت له‌ رِاگه‌یه‌نراوێكیدا رِۆژى پێنجشه‌ممه‌ 12/6/2008, مه‌كته‌بى سكرتارییه‌تى (رِێكخراوى قوتابیانى كوردستان ـ KSO) رِایگه‌یاند كه‌ داوا نامه‌ى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ى م.عومه‌ر گوڵپى سكرتێرى رِێكخراوه‌كه‌ى له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى رِۆژى 6/6 دا په‌سه‌ندكردوو به‌پێى ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى سێیه‌مى رِێكخراویش م.رِێبوار حه‌مد ده‌بێته‌ سكرتێرى نوێى رِێكخراو. له‌ رِاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌" مه‌كته‌بى سكرتارییه‌تى رِێكخراویش وێرِاى نرخاندنى هه‌وڵء ماندووبوونء هه‌ڵسورِانى دڵسۆزانه‌ى مامۆستا عومه‌ر گوڵپى داوا نامه‌كه‌ى په‌سه‌ند كرد, به‌پێى برِگه‌ى (3)ى مادده‌ى یه‌كه‌مى به‌رنامه‌و په‌یرِه‌وى ناوخۆى رِێكخراویش هه‌ڵبژاردنى سكرتێر مافء ده‌سه‌ڵاتى كۆنگره‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌پێى ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى سێیه‌مى رِێكخراو له‌ 28/7/2006 مامۆستا (رِێبوار حه‌مد خدر) ئه‌ندامى سكرتارییه‌تء به‌رپرسى ناوه‌ندى رِانیه‌ له‌هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا وه‌ك سكرتێرى نوىَ دیاریكرا

درێژه .... | زیاتره له 1 بايت
- زانستی : ناودارترین كه‌سی‌ جیهان
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 14/06/2008 8:07:43 (9 خوێنراوه ته وه)
- زانستی

بۆ جاری‌ دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك‌و پێنجه‌م له‌ ماوه‌ی‌ 25 ساڵی‌ رابردوودا وه‌ك پێشكه‌شكاری‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ئه‌مریكا، ئۆپرا وینفری‌، له‌سه‌روو لیستی‌ 100 كه‌سێتییه‌ به‌ناوبانگه‌كانی‌ جیهانه‌وه‌ هات لیسته‌كه‌ش كه‌ ناودارانی‌ ساڵی‌ 2008-ی‌ دیاریكردووه‌، له‌ پله‌ی‌ دووه‌مدا یاریزانی‌ گۆڵفی‌ به‌ناوبانگی‌ جیهان‌و ئه‌مریكا تایگه‌ر وودز هاتووه‌، كچه‌ ئه‌كته‌ری‌ به‌ناوبانگی‌ ئه‌مریكا ئه‌نجلینا جولی‌، له‌ پله‌ی‌ سێیه‌می‌ لیسته‌كه‌دا هات له‌به‌رامبه‌ردا براد پیت كه‌ له‌ هه‌مانكاتدا هاوسه‌ری‌ جولی-یه‌‌و ئه‌كته‌رێكی‌ بواری‌ سینه‌مای‌ ئه‌مریكییه‌ له‌ پله‌ی‌ ده‌یه‌مدا هات، كچه‌ گۆرانیبێژ بیۆنسی‌ له‌ پله‌ی‌ چواره‌می‌ لیسته‌كه‌دا هات، له‌ به‌رامبه‌ردا هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بیۆنسی‌، نۆڵز جای‌ له‌ پله‌ی‌ حه‌وته‌می‌ لیسته‌كه‌دا هات

درێژه .... | زیاتره له 1 بايت
- وه رزش : هۆڵه‌ندا گۆڵبارانى فه‌ره‌نسا ده‌كات‌و بۆ قۆناغى داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 14/06/2008 7:59:30 (12 خوێنراوه ته وه)
- وه رزش

له‌ چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى جه‌وله‌ى دووه‌مى جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌وروپا له‌ گروپى سێیه‌م هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا توانى سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى داهاتوو مسۆگه‌ربكات، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌شى پاش بردنه‌وه‌ى هات له‌ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا به‌ئه‌نجامى چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك گۆڵ، گۆڵه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا یاریزان دێریك كاوت‌و ڤان پێرسى‌و ئاریان رۆبن‌و ویسلى شنایده‌ر تۆمارییان كرد، گۆڵه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نساش‌ یاریزان تێرى هێنرى تۆمارى كرد به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵه‌ندا توانى به‌پله‌ى یه‌كه‌مى گروپه‌كه‌ى سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغى داهاتووى جامه‌كه‌، هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى جامه‌كه‌دا بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و له‌ گروپى چواره‌م كاتژمێر 7:00 هه‌ڵبژارده‌ى سوید‌و ئیسپانیا روبه‌رووى یه‌كترببنه‌وه‌، كاتژمێر 9:45 خوله‌ك هه‌ڵبژارده‌ى یۆنان‌و روسیا روبه‌رووى یه‌كترده‌بنه‌وه‌

- وه رزش : هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چاوه‌رێ ئه‌نجامی یاری پێنجه‌م ده‌كات
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 14/06/2008 7:49:23 (14 خوێنراوه ته وه)
- وه رزش

له‌ میانه‌ی یارییه‌كانی پالاَونتی جامی جیهانی ساڵی 2010ی كه‌ له‌ باشوری ئه‌فریقیا ئه‌نجامده‌رێت، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یارییه‌كی چاره‌نووسازی ئه‌نجاده‌دات ئه‌مرِۆ شه‌ممه‌ كاتژمێر 3:00ی پاشنیورِۆ به‌كاتی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی پالاَونتی جامی جیهانی ساڵی 2010ی كه‌ له‌ باشوری ئه‌فریقیا ئه‌نجامده‌رێت له‌ جه‌وله‌ی پێنجه‌می گروپی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی چین له‌ نێویاریگای خۆیدا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ده‌كات له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گروپدا كاتژمێر 7:00ی ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ به‌كاتی كوردستان هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر له‌ نێویاریگای خۆیدا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئوستورالیا ده‌كات

درێژه .... | زیاتره له 5 بايت
- هه واڵه کان : له‌ روبه‌روبونه‌وه‌یه‌كى قورسدا (12) چه‌كدارى پژاك‌و (4) پاسدار كوژران
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 8/06/2008 3:38:20 (22 خوێنراوه ته وه)
- هه واڵه کان

له‌ ئاكامى شه‌ر و پێكادانێك له‌ نێوان سوپاى پاسدارانى ئێران و چه‌كدارانى پژاك له‌ سه‌ر سنوره‌كانى حاجى ئۆمه‌ران پیرانشه‌هر (12) چه‌كدارى پژاك و چوار پاسداری ئێرانى كوژران و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری پژاكیش برینداربون له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكى راگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى نیزامى ئێران له‌ ورمێ رایگه‌یاند گروپێكى چه‌كدارانى پژاك كه‌ له‌(40) چه‌كدار پێكهاتبون ویستویانه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ناو خاكى ئێرانه‌وه‌ به‌ڵام سوپاى پاسداران روبارویان بونه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجام دا دوانزه‌ چه‌كدار كوژراون و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربون و پاشه‌كشێیان كردوه‌ بۆ سه‌ر سنوره‌كان

- زانستی : دكتۆرێك به‌بڕوانامه‌ی‌ ساخته‌وه‌ 200 نه‌شته‌رگه‌ری‌ ئه‌نجامده‌دات
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 6/06/2008 10:07:20 (35 خوێنراوه ته وه)
- زانستی

463 وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ كوێت رایگه‌یاند، له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ گه‌وره‌كانی‌ كوێتدا هاوڵاتییه‌ك پاشئه‌وه‌ی‌ بڕوانامه‌یه‌كی‌ ساخته‌ دروستده‌كات‌و له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ وه‌ك دكتۆرێكی‌ راوێژكاری‌ بواری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كارده‌كات، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م دكتۆره‌ هیچ جۆره‌ بڕوانامه‌یه‌كی‌ نیه‌‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا كه‌ كاری‌ دكتۆری‌ كردووه‌ نزیكه‌‌ی‌ 200 نه‌شته‌رگه‌ری‌ ئه‌نجامداوه‌ ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رسوڕمانه‌ له‌م روداوه‌دا ئه‌م دكتۆره‌ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و سێ ساڵه‌ی‌ كاری‌ دكتۆریدا سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی‌ كه‌ ئه‌نجامیداوه‌ هه‌موویان سه‌ركه‌وتوبووه‌‌و هیچ كه‌سێكیش گومانی‌ لێنه‌كردووه‌

درێژه .... | زیاتره له 0 بايت
- هه واڵه کان : كورد له‌ قۆناغى یه‌كه‌مدا دوو ناوچه‌ له‌ده‌ست ده‌دات
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 6/06/2008 9:50:00 (31 خوێنراوه ته وه)
- هه واڵه کان

462 پاش دواكه‌وتنێكى زۆر ، سه‌ره‌نجام ستیڤان دیمستۆرا راپۆرتى خۆى سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى سه‌د و چل پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك تاله‌بانى كرد به‌پێی پێشنیاره‌كه‌ كه‌ به‌ شیكارى یه‌كه‌م بۆ یارمه‌تیدانى حكومه‌تى عراق له‌ باره‌ى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى سنوره‌ ناوخۆییه‌كان ده‌ناسرێت ، دیمستۆرا پێشنیاز ده‌كات له‌ قۆناغى یه‌كه‌م دا سنورى ناوچه‌كانى ئاكرێ و حه‌مدانیه‌ سه‌ر به‌ موسڵ و مه‌خمور ى سه‌ر به‌ هه‌ولێر و مه‌نده‌لى سه‌ر به‌ پارێزگاى دیاله‌ یه‌كلا ببێته‌وه‌ له‌باره‌ى شارۆچكه‌ى ئاكرێ له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌ ، له‌ ساڵى (1991) ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاى دهۆكه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌برێت و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هێڵى سه‌وز كه‌ هه‌رێم له‌ عراق جیاده‌كاته‌وه‌ و به‌و پێیه‌ش كه‌ زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كوردن پێویست به‌ گۆرانكارى جه‌وهه‌رى ناكات و راسته‌وخۆ ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر دهۆك له‌باره‌ى قه‌زاى حه‌مدانیه‌ش هاتوه‌

درێژه .... | زیاتره له 3 بايت
- زانستی : رێگه‌یه‌كی‌ تازه‌ بۆ ریكلامكردن
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 3/06/2008 10:05:51 (20 خوێنراوه ته وه)
- زانستی

461هاوڵاتییه‌كی‌ دانیشتووی‌ ئه‌ندۆنیزیا له‌ پێناوی‌ ریكلامكردن بۆ كتێبه‌ تازه‌كه‌ی‌ رێگه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ به‌كارهێنا، رێگه‌كه‌ش بریتیبوو له‌وه‌ی‌ له‌ رێگه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 100 ملیۆن روپێی‌ ئه‌ندۆنیزی‌ واته‌ نزیكه‌ی‌ 10 هه‌زار‌و 700 دۆلاری‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌سه‌ر دانیشتوانی‌ ناوچه‌ هه‌ژاره‌كانی‌ ئه‌ندۆنیزیادا فڕێدایه‌ خواره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌شێوازی‌ ریكلامه‌كه‌ ئه‌م هاوڵاتییه‌ كه‌ ناوی‌ دیسیم وارینگین-ه‌ ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌م رێگه‌یه‌ وا له‌ خه‌ڵكی‌ ده‌كات پرسیارێكی‌ زۆر ده‌رباره‌ی‌ هۆكاره‌كانی‌ كردنی‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌ن

درێژه .... | زیاتره له 1 بايت
- هه واڵه کان : هه‌وڵێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌ ئێراقیه‌كان
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 3/06/2008 9:51:01 (33 خوێنراوه ته وه)
- هه واڵه کان

به‌ پێی هه‌واڵی ده‌نگه‌كانی ئێراق ئه‌زهار سامه‌ڕایی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ر به‌ به‌ره‌ی ته‌وافوق رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئێراق له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ر وئاواره‌ ئێراقیه‌كان بۆ وڵات، بڕی 195 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكردوه‌ ئه‌زهار روونی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌ربری كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران پێشكه‌ش كرابوو وله‌ 14 خاڵ پێكهاتووه‌، له‌وانه‌ ته‌رخانكردنی بڕی 195 ملیۆن دۆلار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ر وئاواره‌ ئێراقیه‌كان بۆ وڵات

درێژه .... | زیاتره له 0 بايت
- وه رزش : پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر ئوسترالیا ئاشكرا كرا
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 31/05/2008 7:20:04 (26 خوێنراوه ته وه)
- وه رزش

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی به‌رامبه‌ر ئوسترالیا راگه‌نرِاند و ناوی چه‌ند یاریزانێكی كوردیش تێدا یه‌ له‌میانه‌ی یارییه‌كانی پالاَوتنی جامی جیهانی ساڵی 2010 كه‌له‌ باشوری ئه‌فریقا به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له‌ سێیه‌م یاریدا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رامبه‌ر ئوسترالیا یاری ده‌كات، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق عه‌دنان حه‌مه‌د پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق ئاشكرا كرد، كه‌ وا بریاره‌ كاتژمێر 10:00 به‌یانی به‌كاتی كوردستان رووبه‌روی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا ببێته‌وه‌ و ئه‌م یارییه‌ش بۆ عێراق تا راده‌یه‌كی زور یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت چونكه‌ ئێستا عێراق ته‌نها یه‌ك خاڵی هه‌یه‌ وله‌ پله‌ی چواره‌م دێت

درێژه .... | زیاتره له 4 بايت
- هه واڵه کان : پۆلیس دوو ژن له‌ كوشتن رزگار ده‌كه‌ن
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 28/05/2008 9:36:12 (24 خوێنراوه ته وه)
- هه واڵه کان

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌دواداچوونی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان له‌ سلێمانی‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن‌و پۆلیسی‌ ناوشاری‌ سلێمانی‌ دوو ژنیان له‌هه‌وڵی‌ كوشتن ڕزگار كردووه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ر‌و كه‌سوكاریانه‌وه‌ ئازار دراون وهه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنیان لێكراوه‌ توانا عه‌لی‌ كه‌مال لێپرسراوی‌ ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌دواداچوونی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان له‌و باره‌یه‌وه‌ رايگه‌یاند " شه‌وی‌ 25/26ی‌ ئه‌م مانگه‌، له‌ڕێگای‌ چه‌ند زانیارییه‌كی‌ نهێنیه‌وه‌ زانیمان ژنێك له‌ گه‌ڕه‌كێكی‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ توندوتیژی‌ بۆته‌وه‌‌و مه‌ترسیی‌ كوشتنی‌ له‌سه‌ره‌ وتیشی‌ به‌ بڕیاری‌ دادگا كاتژمێر دووی‌ شه‌و مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن‌و كه‌رتی‌ پۆلسی ناوشار توانیان ژنه‌كه‌ ڕزگار بكه‌ن هه‌رچه‌نده‌ ئازار درابوو، چه‌ند شوێنێكی‌ بریندار كرابوو

درێژه .... | زیاتره له 1 بايت
- هه واڵه کان : یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنى عزه‌ت دورى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كاندا
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 28/05/2008 9:26:22 (80 خوێنراوه ته وه)
- هه واڵه کان

ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سۆشیتد پرێس بڵاوى كرده‌وه‌ یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌ نه‌ناسراوه‌كانى میسر به‌ ناوى (ئه‌لمه‌واقیف ئه‌لعه‌ره‌بیه‌) كه‌ په‌یوه‌ندی پته‌وى به‌ رژێمى به‌عسه‌وه‌ هه‌بوه‌، چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ عزه‌ت دورى كه‌سى دوه‌مى به‌عسی روخاو ساز كردوه‌ به‌ پێێ ئاژانسه‌كه‌ دورى له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى دا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ لایه‌نگرانى به‌عس به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر شه‌ركردن دژى ئه‌و هێزانه‌ى به‌ داگیركه‌ر وه‌سفى كردن تا عراق ئازاد ده‌كه‌ن به‌ پێى وته‌ى ( عه‌بدول عه‌زیم موئه‌نه‌س) ى سه‌رنوسه‌رى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ كه‌ خۆى چاوى به‌ عزه‌ت دورى كه‌وتوه‌

درێژه .... | زیاتره له 0 بايت
- هه واڵه کان : دوو سه‌ركرده‌ی سه‌ر به‌ ئێران ده‌ستگیركران
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 28/05/2008 9:18:20 (13 خوێنراوه ته وه)
- هه واڵه کان

سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوو سه‌ركرده‌ی له‌ گروپه‌ شیعه‌كان كه‌ په‌یوه‌ندی تۆكمه‌یان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌بووه‌ ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێراق كاری ده‌كرد سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دوێنێ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێراق له‌ گه‌ڕه‌كی شوعله‌ ی به‌غدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی كوشتن و رفاندن و سه‌رۆكایه‌تی گروپێكی تایبه‌تی 300 كه‌سی كردوه‌ و له‌هه‌مان كاتیشدا كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێراق بووه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، رۆژی سێشه‌ممه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كه‌سێكیان له‌ سوێره‌ ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت سه‌رپه‌رشتی گروپێكی تاوانباری شیعه‌ له‌ گروپه‌ تایبه‌ته‌كان كردبێت و چه‌ند جارێكیش ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ی خۆی ره‌وانه‌ی ئێران كردبێ بۆ مه‌به‌ستی مه‌شق و راهێنان

درێژه .... | زیاتره له 0 بايت
- هه واڵه کان : پێكدادانه‌كانى نێوان په‌كه‌كه‌و سوپاى توركیا له‌باشوورى توركیا رِوویداوه‌
پۆست کراوه له ڕێگه ی; HOZAN له 23/05/2008 3:46:04 (20 خوێنراوه ته وه)
- هه واڵه کان

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌مرِۆ له‌شه‌رِوپێكدادانێكى نێوان هێزه‌كانى توركیا و چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌باشوورى رِۆژهه‌لاَتى توركیا لایه‌نى كه‌م دوو سه‌رباز كوژراون و سێ سه‌ربازى تریش برینداربووینه‌ ماڵپه‌رى هه‌واڵى جیهانى بلاَویكردۆته‌وه‌ كه‌ پێكدادانه‌كه‌ له‌ناوچه‌ى (بیت الشباب) ى سه‌ربه‌ شارى شێرناخى توركیا رِوویداوه‌و له‌ئاكامدا دوو سه‌رباز كوژراون و سێى تریش برینداربووینه‌ له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ ماڵپه‌رى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى توركیا هه‌واڵه‌كه‌ى پشت رِاست كردۆته‌وه‌و ئاماژه‌شى به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌دواى رِووداوه‌كه‌ هێزێكى زۆرى توركى به‌ره‌و شوێنى پێكدادانه‌ به‌رِێككه‌وتوون به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیركردنى ئه‌و چه‌كدارانه‌

- ئابوری : داهاتى نه‌وتى عێراق ته‌نها له‌مانگى رابردوودا 6 ملیار دۆلار بووه‌
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 23/05/2008 3:40:08 (23 خوێنراوه ته وه)
- ئابوری

به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌ ره‌سمییه‌كانى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، له‌مانگى رابردوودا داهاتى نه‌وتى عێراق نزیكه‌ى 6 ملیار دۆلار بووه‌‌و 57 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خامى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ عاسم جهاد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، رایگه‌یاند، هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌وتى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌بازاره‌كانى جیهاندا، وتیشى، یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى عێراق به‌ كه‌ترله‌ 10 دۆلار له‌ نه‌وتى وڵاتانى دیكه‌ى دراوسێ له‌بازاڕه‌كانى نه‌وتدا ده‌فرۆشرێت

درێژه .... | زیاتره له 1 بايت
- هه واڵه کان : 20‮ ‬هەزار دۆلار بۆ هەر خانوویەك سەرف دەكرێ، یەكشەممەی‮ ‬دادێ پرۆژەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬خانوو ب&#
پۆست کراوه له ڕێگه ی; ranya له 23/05/2008 3:27:43 (30 خوێنراوه ته وه)
- هه واڵه کان

‬یەكشەممەی‮ ‬دادێ قۆناغی‮ ‬یەكەمی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬خانوو بۆ كەسوكاری‮ ‬ئەنفالكراوان لە شارەدێی‮ ‬چەمچەماڵ و كفری‮ ‬و كەلار دەست پێدەكات‮. ‬لەسەر راسپاردەی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان لیژنەی‮ ‬سەرپەرشتی‮ ‬كردنی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬loll‮ ‬خانوو لە هەر سێ شارەدێی‮ ‬چەمچەماڵ و كفری‮ ‬و كەلار بۆ كەسوكاری‮ ‬ئەنفالكراوان،‮ ‬ئه‌مڕۆ لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی‮ ‬ئەو شارەدێیانە كۆبووە بۆ تاوتوێكردنی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬ئەو خانووانە‮. ‬بەپێی‮ ‬زانیاری‮ ‬سەرچاوەیەكی‮ ‬نزیك لە كۆبوونەوەكە‮ ‬20‮ ‬هەزار دۆلار بۆ هەر خانوویەك دابین كراوەو راستەوخۆ بە خاوەنەكەی‮ ‬دەدرێت

درێژه .... | زیاتره له 0 بايت
(1) 2 3 4 ... 40 »



ڕیکڵام
چونه ژوره وه
نازناو :

وشه ی تێپه ڕ بون :


وشه ی تێپه ڕبونت ون کردوه ؟

ببه به ئه نام
40 ئه ندامی نوێ
brusk 25/07/2008
account 25/07/2008
taqana 22/07/2008
ahmed89 22/07/2008
Srusht 18/07/2008
enomek255 18/07/2008
shadman 14/07/2008
3aba__topl 13/07/2008
kardo-01 13/07/2008
soma 12/07/2008
rara 6/07/2008
sozy 5/07/2008

hakan
5/07/2008
darav 28/06/2008
lanko 23/06/2008
mena 17/06/2008
bawanakam 8/06/2008
bari 7/06/2008
helpme 31/05/2008
SaMo 13/05/2008
romyo-zaxo 9/05/2008
cawan 7/05/2008
shahram 6/05/2008
m_sinohaa 1/05/2008
delunz 1/05/2008
fakhir2005 28/04/2008
chawa_87 26/04/2008
hangaw 24/04/2008
wzza01379 17/04/2008
soran 13/04/2008
ari2050 10/04/2008
blnd 9/04/2008
Hawar_Hawl 6/04/2008
huner 4/04/2008
goran_soft 3/04/2008
Yaraa 31/03/2008
sidane 30/03/2008
SHWAN 26/03/2008
Bthovn 23/03/2008
dla 23/03/2008